دەوڵەتی یاسا کاندیدەکانی بۆ دوو وەزارەتی گرنگ دیاریی دەکات

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و خوێندنی باڵا بە سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاند، بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ناوی وەزیرە نوێیەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا.

شەممە، 22ـی ئابی 2026، عوسمان شەیبانی، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: هاوپەیمانێتییەکەیان لیستی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشکەش بە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.

شەیبانی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەکە بۆ یەکلاکردنەوە و دەستنیشانکردنی وەزیرە نوێیەکان بۆ ئەو دوو پۆستە وەزارییە لە چەند رۆژی داهاتوودا.