پارێزگای هەولێر: پردێکی نموونەیی بۆ یەکەم جار لە دوو سایدی هەولێر کۆیە دروست دەکرێت

پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، پردێکی ناوازە بە درێژی 250 مەتر دووساید، یەکەم جارە لە دوو سایدی هەولێر کۆیە دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئابی 2026، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، پرۆژەی دوو سایدی هەولێر کۆیە کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژیەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ژێر فەرمان و چاودێری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆژەکە لەگەڵ ئەوەی کە دیزاینێکی جیاوازی هەیە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئەندازەیی تێدا جێگیر کراوە، کۆمەڵێک پرد و ئاوبەری تێدایە، بەڵام لە ئاوڕێژی بەنداوی دێگەڵە و لە نزیک گوندی کانی دەربەند پردی شۆڕش دروست دەکرێت کە لەم شێوە پردە بۆ یەکەم جارە لە کوردستان و عێراقیش دروست دەکرێت، بەشێوەیەک پردەکە درێژییەکەی 250 مەترە، بە شێوەی دووسایدی رێگاکە، دروست دەکرێت کە هەر سایدێکی سێ ڕێڕەوی هەیە، بەرزی پردەکە لە ڕووی لە زەوییەوە تا شوێنی یەکگرتنەوەی پایەکان 48 مەترە و نێوانی دوو لە پایەکانیش نزیکەی 80 مەترە، ئەمە یەکەم جارە لەم جۆرە بەرزییە لە کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها رایگەیاندووە، کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە کۆمپانیای ئەوزانە دەستی کردووە بە لێدانی پایاڵەکان کە لە شێوەی خۆیدا پردێکی تێکەڵەیە لە نێوانی کۆنکرێت و ئاسن، پایەکانی ئەم پردە کۆنکرێت دەبێ و ڕایەڵەکانی سەرەوەشی ئاسن دەبێت. دیزاینێکی جیاوازی بۆ کراوە کە

هاوکات ئێستا کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر - کۆیە بە شێوەیەکی گەرموگوڕ و ئێجگار فراوان بەردەوامە، بە شێوەیەک کارکردن لە پڕۆژەکەدا گەیشتووەتە 30 کیلۆمەتر و تا ئێستاش 22 کیلۆمەتر لە شەقامەکە قیر کراوە.