پاسداران: شەڕی ئابووری گۆڕەپانی راستەقینەی جەنگە
سوپای پاسداران رایگەیاند، هاوئاهەنگی و هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەت کلیلی تێپەڕاندنی سزاکانی چەند توێژ و بەهێزکردنی خۆڕاگریی نیشتمانییە.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"، سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا، 'ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هاوکاریی ستراتیجی لەگەڵ حکوومەت لە دژی جەنگی ئابووریی دوژمنان دەربڕی و هاوئاهەنگیی نێوان سوپا و حکوومەتی بە رمز و کلیلی تێپەڕاندنی وڵات لە سزاکانی چەند توێژ و بەهێزکردنی خۆڕاگریی نیشتمانی زانی".
راگەیەندراوەکە جەختی لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی تواناکانی وڵات لە رێگەی دەستبەرکردنی توانای بەرپەرچدانەوە کردووەتەوە و رایگەیاندووە "بەرنامەڕێژیی ژیرانە و پاڵپشتیی هەمەلایەنەی دولەتمەداران لە مەیدانی پشتیوانیکردن لە توانای بەرپەرچدانەوە، دەبێتە قەڵخانێکی بڕستنەکەر بۆ ئێران لە بەرامبەر جەنگی ئابووری، زەبروزەنگی سزاکان و گوشاری ئەوپەڕی دوژمن."
سوپای پاسداران جەنگی ئابووریی وەک مەیدانی سەرەکیی رووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆ وەسف کردووە و ئاماژەی بەوە داوە "دوژمن بە داڕشتنی جەنگی ئابووری و سزاکانی چەند توێژ، هەوڵی دروستکردنی بێئومێدی، گوشار لەسەر بژێویی خەڵک و رووخاندنی متماشەی کۆمەڵایەتی دەدات. لەم گۆڕەپانەدا، هەوڵی شەووڕۆژیی تەواوی بەشەکانی حکوومەت – لە ئابووری، بازرگانی، نەوت، صنعت، کشتوکاڵ تا بانکی و دیپلۆماسی – ڕۆڵێکی بێڕکابەر و یەکلاکەرەوەیان لە پووچەڵکردنەوەی سزاکان، کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ، دابینکردنی کەلوپەلی بنەڕەتی، کۆنتڕۆڵکردنی هەڵئاوسان و ڕەخساندنی هەلی کاردا هەیە."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە "لە بارودۆخی ئاڵۆزی ئەمڕۆدا، هەر هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییەکانی بژێوی ژیان و دابینکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ گەلی ئێران، بە ئەندازەی سەرکەوتنێکی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگدا بەنرخ و یەکلاکەرەوەیە."
سوپای پاسداران ئاماژەی بە ئەزموونی سەرکەوتووی هاوکارییەکانی لەگەڵ حکوومەت لە چوار دەیەی ڕابردوودا لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ژێرخانەکان کردووە و ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هەرجۆرە هاوکاری، بەشداری و هەماهەنگییەک لەگەڵ حکوومەت لە تەواوی بوارە پێویستەکاندا.