لە یادی مەولووددا کەشوهەوا چۆن دەبێت؟ پلەکانی گەرمای هەموو شارەکان بزانە

بەبۆنەی یادی مەولوود سبەی سێشەممە هاووڵاتییان روودەکەنە مزگەوتەکان و پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی ساڵانی رابردوو سەنتەری شاری هەولێر جمەی بێت لە هاووڵاتییان، هاوکات کەشناسیش دەڵیت پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، لەکاتەکانی ئێوارە بۆ کاتەکانی شەو ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە. 

کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبنەوە بە (1-2) پلە تەنیا ناوچەکانی سنووری گەرمیان نەبی کەمێک بەرزتر دەبێت بە(1-2) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

دەربارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە، کە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمییە بەبۆنەی یادی مەولوود و لە دایکبوونی پێغمبەری ئیسلام (د.خ) هاووڵاتییانی هەولێر بەگشتیی روودەکەنە سەنتەری شار و ساڵانە جمەی دێت، کەشناسی رایگەیاندووە، پلەکانی گەرما وەک ئەمڕۆ دەبن و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 47 پلەی سیلیزییە و نزمترینی پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 35 پلەی سیلیزییە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی سێشەممە.

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی 

ئاکرێ:43 پلەی سیلیزی 

گەرمیان:47 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران:35 پلەی سیلیزی.