هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
بەبۆنەی یادی مەولوود، سبەی بەیانی پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان روو لە سەنتەری شاری هەولێر بکەن و هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، گشت شەقامەکانی هاتن بۆ ناوسەنتەری شاری هەولێر و بەردەم قەڵای هەولێر دادەخرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی ئابی 2026، بەڕیوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بە بۆنەی یادی لە دایک بونی پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) بەیانی سێ شەممە 25ـی ئابی 2026، کاتژمێر (8:00 بەیانی) گشت شەقامەکانی هاتن بۆ ناوسەنتەری شاری هەولێر و بەردەم قەڵای هەولێر دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، هاتوچۆ تەنیا بۆ پبادەڕۆ دەبێت ، تا ئەو کاتەی یادکردنەوە کە کۆتایی دێت و شەقامەکان خاڵی دە بنەوە لە هاتووچۆی پیادەڕۆ.
سبەی سێشەممە، بەبۆنەی یادی مەولوود لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و هاووڵاتییانی شاری هەولێر وەک نەریتێکی ساڵانە روودەکەنە سەنتەری شاری هەولێر و مزگەوتەکان دەکرێنەوە و بە سروود و دابەشکردنی شیرینی یادەکە بەرز رادەگیرێت.