عەممار حەکیم: سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بڕیارێکی تەواو عێراقییە

عەممار حەکیم، سەرۆکی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایگەیاند، پرسی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا لە رووی کات، ئالییەت و لێکتێگەیشتنەوە، بڕیارێکی تەواو عێراقییە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی ، سەرۆکی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عەممار حەکیم پێشوازی لە شاندێکی بزووتنەوەی "نوجەبا" کرد. لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پیرۆزبایی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەریان (د.خ) لە یەکتری کرد و دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و کاریگەریی جەنگی بەردەوامیان لەسەر ئابووریی عێراق تاوتوێ کرد.

لەبارەی دۆخی ئابوورییەوە، حەکیم جەختی لەوە کردەوە کە ئاڵنگاریی ئابووری فشارێکی زۆر لەسەر دەوڵەتی عێراق دروست دەکات، بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق و کەمبوونەوەی داهاتەکان، ناوبراو داوای کرد ئەم قۆناخە بقۆزرێتەوە بۆ رووهێنانە هەمەجۆرکردنی ئابووری، راکێشانی وەبەرهێنان بۆ ناوخۆی وڵات و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن.

پەیوەست بە پرسی چەکداریش، سەرۆکی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایگەیاند "دۆسیەی سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، لە رووی کات، ئالییەتی بڕیارداین و ئەو گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەی پێویستە هەبێت، پرۆسەیەکی تەواو عێراقییە."