میسر: حەماس رەزامەندیی لەسەر رادەستکردنی چەکەکانی نیشانداوە

وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس رەزامەندیی نیشانداوە لەسەر رادەستکردنی سەرجەم چەکە قورس و سووکەکانی، هاوکات پرسی راگواستنی فەلەستینییەکانی بۆ ناوچەی سینا بە هێڵی سووری وڵاتەکەی وەسف کرد.

سێشەممە، 25ـی ئابی 2026، بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی "سکای نیوز عەرەبی" ئاماژەی بەوە کرد، بزووتنەوەی حەماس و لایەنە فەلەستینییەکانی دیکە لەسەر رادەستکردنی سەرجەم چەکە قورس و سووکەکانیان رێککەوتوون.

هاوکات وەزیری دەرەوەی میسر، جەختی لەوە کردەوە کە قاهیرە هەر هەوڵێک بۆ کۆچپێکردنی زۆرەملێی فەڵەستینییەکان بۆ ناوچەی سینا رەتدەکاتەوە.

بەدر عەبدولعاتی، دووپاتی کردەوە، رەزامەندیی حەماس و لایەنە فەڵەستینییەکان بۆ رادەستکردنی چەکە قورس و سووکەکانیان، پەرەسەندنێکی گرنگ و بەرچاوە لە رێکخستنی نوێی دۆسیەی فەڵەستیندا.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی هەینی 31ـی تەممووزی 2026، بزووتنەوەی حەماس، دوای راگەیاندنی فەرمیی رێککەوتنی 20 خاڵیی غەززە لە لایەن ترەمپەوە، ئامادەیی خۆی بۆ رادەستکردنی چەکەکانی و کشانەوەی لە غەززە راگەیاند.