عەبدی پێشوازی لە لادانی سووریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەکات
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، پێشوازی لە بڕیاری لادانی سووریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیکار لە تیرۆر کرد و بە هەنگاوێکی گرنگی وەسفکرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.
سێشەممە، 25ـی ئابی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە راگەیەنەراوێکدا رایگەیاند: پێشوازی لە بڕیاری لادانی سووریا لە لیستی ئەو وڵاتانە دەکەین کە پاڵپشتی لە تیرۆر دەکەن.
فەرماندەی گشتی هەسەدە، دەڵێت: ئەم بڕیارە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو راستکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها رێگە لەبەردەم قۆناخێکی نوێی سەقامگیری، گەشەپێدان و کارکردن بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان دەکاتەو
هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕیارە دەستکەوتێکە بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلەکەمان لە ئاسایش، ئاشتی و گەشەسەندندا.
دووشەممە، 24ی ئابی 2026، وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا، بڕیاریان دا بە لادانی ناوی سووریا وەک "دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆر" و دەرهێنانی "دەستەی تەحریری شام - HTS" لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە جیهانییەکان و لیستی سزاکان.