تورکیا.. 38 کەسی دیکەی جەماعەتی "سولەیمانییەکان" دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی سێیەم قۆناخی ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دژی جەماعەتی "سولەیمانییەکان"، 38 کەسی دیکە دەستبەسەر کران و دەست بەسەر چەندین کۆمپانیا و کۆمەڵەی سەر بەو جەماعەتەدا گیرا.
ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دژی جەماعەتی سولەیمانییەکان بە سەرکردایەتیی "عەلیخان کوریش" بەردەوامە. بە بڕیاری داواکاری گشتیی ئەنقەرە، فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ ٥٤ کەسی دیکە دەرچوو، کە لە ئەنجامدا تا ئێستا 38 کەسیان دەستبەسەر کراون.
هەر بە بڕیاری داواکاری گشتی، ڕاسپێردراو (قەیوم) بۆ بەڕێوەبردنی 11 کۆمپانیا و 4 کۆمەڵەی تایبەت بەو جەماعەتە دانرا.
پێشتر و لە یەکەم قۆناخی ئۆپراسیۆنەکەدا کە لە 13ی ئابی رابردوودا ئەنجام درا، عەلیخان کوریش سەرۆکی جەماعەتەکە لەگەڵ 31 کەسی دیکە . کوریش تۆمەتبار کراوە بە سپیکردنەوەی پارە، گەندەڵی و دامەزراندنی ڕێکخراوی تاوانکاری.
جەماعەتی سولەیمانییەکان یەکێکە لە کۆمەڵە ئایینییە دیارەکانی تورکیا، کە لە دوا هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئەو وڵاتەدا پاڵپشتییان لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ کردبوو.