لە 15 مانگی رابردوودا 45 پرۆژە لە رانیە جێبەجێ کراون

لە 15 مانگی رابردوودا 45 پرۆژە لە رانیە جێبەجێ کراون و پلانی جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەش تا کۆتایی ساڵ ئامادەکراوە.

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشێخستنی سەرجەم شاروشارۆچکەکان و بەهێزکردنی ژێرخانی ناوچەکان، لە 15 مانگدا دەیان پڕۆژە لە رانیە جێبەجێ کراون.

لەو بارەیەوە ئەحمەد مەلا رەسول، سەرۆکی شارەوانی رانیە بە کوردستان24 ـی راگەیاند؛ لە ماوەی ساڵێک و سێ مانگدا 45 پڕۆژەی جۆراوجۆر لە سنوورەکەیان جێبەجێ کراون و پلانیشیان هەیە تاوەکو کۆتایی ساڵ نزیکەی 10 پڕۆژەی دیکە جێبەجێ بکەن. ئاشکراشی کرد، پڕۆژەکان بریتیبوون لە؛ رێگاوبان، زیادکردنی رووبەری سەوزایی، رووناکی، جوانکاری شار، قیرتاوکردن، ئاوەڕۆی سندوقی و ئاوەڕۆی لوولەیی.

گوتیشی؛ نۆژەکردنەوە و جوانکاری شەقامەکان بە درێژایی چوار هەزار و 500 مەتر دووجا بووە، زیاتر لە 200 مەتر سەوزایی بووە و رێژەی سەوزایی لە رانیە گەیشتووەتە سەدا شەش. ئاوەڕۆی سندوقی دروستكراوە بە زیاتر لە 7.5 كیلۆمەتر بۆ نەهێشتنی مەترسی لافاو، ئەوش جگە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بە مەودای نزیكەی 10 كیلۆمەتر.

سەرۆکی شارەوانی رانیە ئاماژەی بەوەشدا، قیركردنی شەقامەكان بە زیاتر لە 120 هەزار مەتر دووجا بۆ دووسایدی رانیە - سەركەپكان، هەروەها كۆنكریتكردنی كۆڵانەكان بە زیاتر لە 50 هەزار مەتر دووجا. ئاشکراشی کرد، تێچووی پڕۆژەکان زیاتر لە 14 ملیار دینارە.

سەرۆكایەتی شارەوانی رانیە بڵاویكردۆتەوە، فەرمانگەیەكەیان بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی شاری رانیە، لەم راپۆرتەدا ژمارەو قەبارەی پڕۆژەكانی 15 مانگی رابردو كە دەكاتە ساڵێك و سێ مانگ دەخەینەڕوو.
ئاماژەی بەوەكردوە، زیاتر لە 45 پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێكراوەو  پڕۆژەكانیش خۆیان لە گەشەپێدان و زیادكردنی روبەری سەوزایی، روناكردنەوەو جوانكاری شار دەبیننەوە، لەوانەش نۆژەنكردنەوەو روناكردنەوە بۆ پاركی دەروازە، نۆژەنكردنەوە و جوانكردنی شەقامی سەرەكی بە درێژی زیاتر لە 4 هەزارو 500 مەتر دوجا لە دەروازەو ناوەندی شار، روناككردنەوەی ناوەندی شار، دوسایدی رانیە سەركەپكان و چەند شوێنێكی دیكە.

ئەوەشی خستۆتەڕو،  ئامادەكاری بۆ سەوزكردنی زیاتر لە 200 مەتر دوجا بە مەبەستی زیادكردنی رێژەی سەوزایی رانیەو گەیاندنی رێژەی سەوزایی بە نزیكەی %6، هەروەها ئاوەڕۆی سندوقی دروستكراوە بە زیاتر لە 7.5 كیلۆمەتر بۆ نەهێشتنی مەترسی لافاو، ئەوش جگە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بە مەودای نزیكەی 10 كیلۆمەتر.

شارەوانی رانیە ئاماژەی بەوەشدا، قیركردنی شەقامەكان بە زیاتر لە 120 هەزار مەتر دوجا بۆ دوسایدی رانیە - سەركەپكان، شەقامی 60 مەتری بەردەم بەرزاییەكانی رانیەو چەند گەڕەكێك ، جگە لەوەكۆنكریتكردنی كۆڵانەكان بە زیاتر لە 50 هەزار مەتر دوجا.