غەزال هۆستانی: بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین دوو پێشنیازمان داوەتە بەغدا
د. غەزال هۆستانی، بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین دوو پێشنیازمان داوەتە بەغدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، د. غەزال هۆستانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنەوانیدا گوتی: دوو پێشنیازمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین داوەتە بەغدا، یەکەم پیشنیازمان کردووە، ئەگەر بە خێرایی نتخی یەک لیتر بەنزین بکەینە 450 دینار، ئەو 50 هەزار بەرمیلە لە ژێر دەستمانە دەبێت تێچووی بەرهەمهێنان و گوساتنەوەی دەن کە یەک بەرمیل 16 دۆلار تێچووەکەیەتی، ئەوکات دەتوانین بەیانی یەک لیتر بەنزین بکەینە 450 دینار.
گوتیشی: بۆ ئەوەی بتوانین ئەو کێشەیە بە شێوەیەکی ریشەیی و درێژخایەن چارەسەر بکەین، دەبێت دادپەروەری بەرقەرار بێت، دادپەروەرییەکەش ئەوەیە حکوومەتی عێراق بودجەیەکی بۆ پاڵپشتیکردن هەیە، دەبێت بە ئێمەشی بدات.
بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان راشیگەیاند، ئەو بەنزینەی ئێمە رۆژانە پێویستمانە بڕی 6 تا 7 ملیۆن لیترە، کە دەکاتە 140 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەوەش بەگوێرەی دەستوور و یاسا دانیشتوانی هەرێمی لە سەدا 14 کۆی دانیشتوانی عێراقە، مافی خۆمانە. دەشڵێت: ئەو پێشنیازانەمان کردووەتە نووسراو داومانە بە لیژنەی لاوەکی پشتیوان بەخوا ئەنجامەکەی خێر دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، شاندێکی باڵای وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا کرد، بۆ تاوتوێکردن و دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ کێشەی سووتەمەنی و بەنزین لە هەرێمی کوردستان.