وەزارەتی دەرەوەی چین: نزیکەی 100 هاووڵاتیی چین لە نیپاڵ بێسەروشوێنن
وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، بەهۆی ئەو کارەساتەی رووی لە نیپاڵ کردووە، نزیکەی 100 هاووڵاتییان بێسەروشوێنن و تیمەکانی دیپلۆماسییان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.
لین جیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند "نزیکەی 100 هاووڵاتیی چینی لە کارەساتەکەی نیپاڵ بێسەروشوێنن. ئێستا باڵیۆزخانەی چین لە کاتماندۆ (پایتەختی نیپاڵ) لە سەرخەتە و بەدواداچوونی چڕ دەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئامارەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەش دا، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی دەسەڵاتدارە خۆجێییەکانی نیپاڵ، تاوەکو ئێستا نزیکەی 260 کەسی بیانی لە ناوچەکانی کارەساتەکەدا بێسەروشوێنن.
لەکۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە، تیمەکانی ڕزگارکردنی وڵاتەکەی بەبێ جیاوازی مامەڵە لەگەڵ قوربانییان دەکەن و گوتی "هەوڵەکانی چین بۆ ڕزگارکردنی لێقەوماوان بە یەکسانی بۆ هاووڵاتییانی چینی و نەتەوەکانی دیکەش دەبێت."