عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ کێڵگە نەوتییەکان دەکڕێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق: سیسته‌می پێشکەوتووی دژه مووشه‌ك و درۆن له ناوچه هه‌ستیاره‌كان جێگیر ده‌كرێن
یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بە كوردستان24 راگەیاند، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، بودجه‌ی پێویست بۆ كڕینی سیسته‌می پێشكه‌وتووی به‌رگریی ئاسمانی دابین كراوه و ئاشکراشیکرد، به‌م نزیكانه چه‌ندین گرێبه‌ستی نوێ بۆ كڕینی رادار و سیسته‌می پێشکەوتووی دژه مووشه‌ك و درۆن و جێگیرکردنیان له ناوچه هه‌ستیاره‌كان واژۆ ده‌كرێن.
یه‌حیا ره‌سووڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی ئابی 2026، لەبارەی بایەخدان بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکی درۆنی، قسەی بۆ کوردستان24 کرد و گوتی "له ماوەی رابردوودا ده‌ستمان به راداری فه‌ره‌نسی و هه‌ندێك جۆری دیكه‌ی رادار گه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت، سه‌ره‌تا پاره‌ی ته‌واومان له‌به‌رده‌ست نه‌بوو، دوای ئەوەی هەڵسەنگاندنێکی بابه‌تیانەی دۆخه‌كه له‌لایه‌ن سوپاسالاره‌وه پێشكه‌شكرا و خرایه به‌رده‌م فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، دوای ئەمە فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی خێراکردنی هەوڵەکان و دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیی ده‌ركرد".
گوتیشی" ئێستا ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی ته‌كنیكی و به‌دواداچوونی ورد پێکهێنراوە بۆ پەرەپێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رگریی ئاسمانی و له رۆژانی داهاتوودا چەند گرێبه‌ستێكی تایبه‌ت به كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی واژۆ ده‌كرێن.
لە بارەی ئەو سیستەمانەی بەرگریی عێراق بە نیازە بیانکڕێت، گوته‌بێژەکەی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاشکرای کرد، سیسته‌مەکانی به‌رگریی ئاسمانی جیاوازن و چه‌كه‌كانیشیان جیاوازن، ته‌نیا جۆرێكی مووشه‌ك لەخۆ ناگرێت، بەوپێیە ئاستی دوور بڕییەکانیان جیاوازە، بۆیە ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مانه‌یه له كێڵگه نه‌وتییه‌كان و ناوچه جیاوازه‌كان جێگیر دەکرێن.
راشیگەیاند، لە بارەی شوێنەکانی جێگیرکردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات و به‌گوێره‌ی جیاوازی مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كان ئه‌و سیستمانه جێگیر ده‌كرێن.
یەحیا رەسوول باسی لە مەترسی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان کرد و جەنگیی رووسیا و ئۆكرانیا لەلایەک و جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکاشی لە لایەکی دیکە بە نموونە هێنایەوە و دەڵێت "ئێستا ئەمشێوازەی هێرشی درۆنی و مووشەکی نەوەیەکی نوێی جەنگی هێناوەتە ئارا و عێراقیش لە مەترسییەکانی جەنگ و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەدوور نییە، بۆیە پێویسته عێراق خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه سه‌ربازییەکان‌ی جیهان بگونجێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پلانی گونجاو دابنێین و سوود له‌و سیستمانه وه‌ربگرین.