سەباح نو‌عمان: لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم بەردەوامە
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رایگەیاند: لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دیاریكردنی سه‌رچاوه‌ی هێرشه درۆنییه‌كه‌ی سه‌ر نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن و هه‌ماهه‌نگییه باڵاكان رێگر ده‌بن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ده‌ستدرێژییانه.
پێنجشەممە، 27ـی ئابی 2026، سەباح نو‌عمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند: هێزەکانی ئەڵمانیا کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا لە عێراق بوون، دوێنێ بە فەرمی کشانەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێوڕەسمێکی فەرمی سازکرا.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆسەی خێراکردنی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان لە وڵات دەستی پێکردووە. بۆ ئەم مەبەستەش، نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان هەماهەنگی و ئاسانکارییەکانی گەیاندووەتە ئاستێکی باڵا، بەو ئامانجەی تاوەکوو 30ـی ئەیلوول، کە دوا مۆڵەتی دیاریکراوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان.
سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی بەئامانجگرتنی نووسینگیە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سەباح نو‌عمان روونی کردەوە، وێڕای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هێزە سیاسییەکان بە توندی سەرکۆنەی ئەم هێرشەیان کرد، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامن بۆ دیاریكردنی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشه و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌پشت ئه‌و په‌لاماره‌دا هه‌بووه، پشتیوان به خودا‌ش به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه ئه‌منی و سیاسییه‌كان، چیدیکە ئه‌و جۆره ده‌ستدرێژییانه دووباره نابنه‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 17ـی ئابی 2026، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری حەدید 110 لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە شارۆچکەی پیرمامی پارێزگای هەولێر کران.