ترەمپ: نامەوێت لەگەڵ ئێرانییەکان کۆببمەوە

سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە، ئێران بەرەو داڕمان دەچێت و بۆ رێککەوتن لەگەڵ واشنتن دەپاڕێتەوە.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 28ـی ئابی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'ترووس'، نووسیویەتی: من نامەوێت لەگەڵ ئێرانییەکان کۆببمەوە، بەڵکو ئەوان دەیانەوێت.

هاوکات دەشڵێت: ئێران بەرەو داڕمان دەچێت و ئێستا ئەو وڵاتە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا دەپاڕێتەوە.

لای خۆیەوە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم' لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، ئێران گەرووی هورمز کۆنترۆڵ ناکات و کەشتییەکان بە هاوکاری ئێمە بە گەرووەکەدا تێدەپەڕن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگی ئایارەوە هەزار و 500 کەشتی بە هاوکاری ئێمە بە گەرووی هورزمدا تێپەڕیون.