پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، هاوسەری شەهید مەهدی خۆشناو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

شەممە، 29ـی ئابی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، هاوسەری شەهید مەهدی خۆشناو، لە پەیامێکدا پرسە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی، لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد.

لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، دڵگرانم بۆ بە کۆچی دوایی نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، خۆم بە هاوبەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەزانم.

هاوکات دەڵێت: لە خودای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.