عەممار حەکیم: قەیرانی گەرووی هورمز کورتخایەنە و چارە دەبێت
عەممار حەکیم داوا دەکات هەناردەی نەوتی عێراق تەنیا بە گەرووی هورمزەوە نەبەسترێتەوە
سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی، جەختی کردەوە کە قەیرانی گەرووی هورمز کورتخایەن دەبێت؛ دەشڵێت: پێویستە عێراق هەناردەی نەوتەکەی لە رێگەی بۆریی نوێوە بەرەو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست هەمەچەشن بکات.
شەممە، 29ـی ئابی 2026، عەممار حەکیم، سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی، لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند: قەیرانی گەرووی هورمز کورتخایەنە و درێژخایەن نییە و بە پشتیوانیی خودا چارە دەبێت.
بەڵام هۆشداریی دا کە نابێت سەرجەم هەناردەی نەوتی عێراق تەنیا بە گەرووی هورمزەوە ببسترێتەوە، بەڵکو پێویستە بۆریی هەناردەکردن بەرەو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست رابکێشرێت.
سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی، جەختی لەسەر پێویستیی کۆکردنەوەی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا لە رێگەی گفتوگۆوە کردەوە.
روونی کردەوە، پرۆسەی رادەستکردنی چەک بە دەستەی فەرمیی حەشدی شەعبی دەبێت وەک دامەزراوەیەکی ئەمنیی نیشتمانی، هاوکات پاڵپشتیی خۆی بۆ کەمپینی نەهێشتنی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی سەروەتە دزراوەکان و کاراکردنی سندووقی گەشەپێدان بۆ بووژانەوەی کەرتی تایبەت دووپات کردەوە.