سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە لەیلا زانا دەکات
سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی مەهدی زانا، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی لەیلا زانای هاوژینی خوالێخۆشبوو و بنەماڵەکەی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
شەممە، 29ـی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، بە هۆی کۆچی دوایی مەهدی زانا، تێكۆشەری كورد و سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دیاربەکر، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مەهدی زانا، كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری كورد و سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دیاربەکرم پێ گەییشت.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی كوردپەروەر و خەباتگێڕی مەهدی زانا و هەروەها خوشكی بەڕێزم (لەیلا زانا)ـی هاوژینی خوالێخۆشبوو و تەواوی كەسوكار، دۆست و ئاشنایانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، لە خودای گەورە داواكارم رۆحی مەهدی زانا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت.