نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد و پێزانینی هەرێمی بۆ رۆڵی پشتیوانیکارانەی یەکێتیی ئەورووپا دووپات کردەوە. لای خۆشییەوە باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا جەختی لە پابەندیی وڵاتانی ئەورووپا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەردەوامیی هاوکارییەکانیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/8/30، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا که شتیفان ڤێنت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەولێر ئاماده‌ی بوو، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ رۆڵ و پشتیوانیی بەردەوامی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها وێڕای پشتگیری، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونی له ڤێنت کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه زێمتنەر جه‌ختی کرده‌وه، یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پابه‌ندی پشتگیری و هاوکاریکردنی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه، هه‌روه‌ها خوازیاری بره‌ودانی زیاتره به په‌یوه‌ندییه‌کان و له هه‌موو بواره‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانیان.
دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.