سەرۆک بارزانی و ڤیکتۆریا تایلەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی و بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک، دوا پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەوڵەکانیان بۆ چارەکردنی کێشەکان تاوتوێ کرد.
رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پیرمام، پێشوازی لە ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک کرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری، پێشهات و هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە کرا، هاوکات تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی.
هەڵسەنگاندنی رەوتی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و تاوتوێکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی چارەکردنی کێشە و ئاستەنگەکان، تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە بوو.