تەقینەوەی گولـلەتوپێک لە هەڵەبجە گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

دوو کەس لە هەڵەبجە لە ئەنجامی تەقینەوەی گولـلە تۆپێک گیانیان لە دەست دا. 

ئاکام قوتبەددین، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە کوردستان24ـی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی ئابی 2026، دوو کەس لە نێو گەوڕێکدا لە گەڕەکی "مۆردانە"ـی هەڵەبجە، دەستکاری گوللـە تۆپیان کردووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.

بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، لە ئەنجامی تەقینەوەکە، هەردوو هاووڵاتییەکە بە ناوەکانی (نەوزاد مارف و سەرهەنگ کەبیر) گیانیان لە دەست داوە.

ئاکام قوتبەددین باسی لەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکانی هەڵەبجە چوونەتە شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و زانیاریی زیاتر بڵاودەکرێتەوە.