حەیدەر عەبوودی: مووچەی ئەم مانگە دابینکراوە و کێشەی نییە
گوتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەمریکا داوای درێژکردنەوەی وادەی مانەوە و جێهێشتنی هێزەکانیان لە عێراق کردووە، بەڵام زەیدی داواکارییەکەی رەتکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی ئابی 2026، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارە لە مانگی ئەیلوولدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکات.
سەبارەت بە هەناردەی نەوتیش گوتی: تا ئەو ئێستا 26 هەزار سکاڵا دژی گەندەڵی لە دامودەزگاکانی دەوڵەت تۆمارکراون، لەبارەی وزەش رایگەیاند "لە مانگی ئابدا دوو ملیۆن و 359 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و مووچەی مانگی ئاب بە تەواوی دابینکراوە".
عەبوودی سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی و کۆتاییهێنان بە دیاردەی گرووپە چەکدارییەکان گوتی: 30ـی ئەیلوولی 2026 وەک کۆتا وادە بۆ داخستنی کەیسی گرووپە چەکدارەکان دیاریکراوە.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدەر عەبوودی لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، خشتەی دانوستانەکان لەگەڵ گرووپەکانی سەر بە بەرەی مەقاوەمە بە شێوەیەکی رێکخراو بەڕێوەدەچێت و بڕیارەکانی حکوومەتیش لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دەبن. حکوومەت دەسەڵاتی یاسایی خۆی بۆ رێکخستنی کاروباری کۆمەڵگە بەکاردەهێنێت.
سەبارەت بە دابینکردنی سووتەمەنی، عەبوودی روونیکردەوە، سەرۆکوەزیران وەزارەتی نەوتی راسپاردووە رێوشوێنەکانی تایبەت بە خەمڵاندنی پێداویستیی خاوەن مۆلیدەکان بگرێتە بەر. بڕیاری کۆتایی دراوە بە پێدانی 35 لیتر سووتەمەنی بە نرخی 400 دینار بۆ هەر لیترێک بەرامبەر بە هەر کەی ڤی-یەک.
لە کۆتاییدا گوتەبێژی حکوومەت رایگەیاند، سەرۆکوەزیران لە نیوەی ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولدا و لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمیدا، سەردانی پاریس و بەرلین دەکات.