ترەمپ: ئێران هیچ هێزێکی سەربازی و توانایەکی ئابووری نەماوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی تووند دەکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و رایدەگەیەنێت، ئەو وڵاتە بە فەرمی وەک "نەتەوەیەکی شکستهێناو" ناسراوە و هیچ هێزێکی سەربازی و توانایەکی ئابووری بۆ نەماوەتەوە.

رۆژی دووشەممە، 31ی ئابی 2026، دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "ئێران بە فەرمی نەتەوەیەکی شکستخواردووە. ئەو وڵاتە مردووە! نە هێزی دەریاییان هەیە و نە هێزی ئاسمانی، دراوەکەیان بەهای نەماوە و ناتوانن مووچەی سەرباز و پۆلیسەکانیان بدەن."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، رێژەی هەڵئاوسان لە ئێران گەیشتووەتە 300% و سەرکردایەتی وڵاتەکە لە پشێوییەکی تەواودایە و توانای ئەوەیان نییە بە شێوەیەکی گونجاو نوێنەرایەتی وڵاتەکەیان بکەن.

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا، ترەمپ باسی لە کوشتنی خۆپیشاندەران کردووە و دەڵێت: "ئەوان تەنیا پەنا بۆ میدیای چەواشەکاری (Fake News) لە ئەمریکا دەبەن، لەگەڵ ئارەزووی کوشتنی خۆپیشاندەرانی خۆیان، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100,000 کەسیان لێ کوژراوە."

ترەمپ جەختی کردووەتەوە کە پێویستە سەرکردایەتی ئێران بە تۆمەتی "تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی" دادگایی بکرێن، هەروەها گوتار و لێدوانەکانی تارانی بە "قسەی بێمانا" وەسف کرد.