ئەمریکا: عێراق قۆناخێکی نوێی لە هاوکاریی لەگەڵ واشنتن دەستپێکردووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، عێراق بە سەرکردایەتیی عەلی زەیدی، دەستی بە قۆناخ و رێڕەوێکی نوێ کردووە کە لەسەر بنەمای هاوکاریی تەواو و بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێز لەگەڵ ئەمریکادا دامەزراوە.
سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، تۆمی پیگۆت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکە لە کاتی پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانە مێژووییەکەیدا لە 14ـی تەممووزدا، ئەوەی روون کردەوە کە واشنتن پشتگیری لە دیدگای زەیدی دەکات بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو عێراقییەکان، هەروەها رێگریکردن لە ئەنجامدانی هێرش لە ناوخۆی عێراق یان لە خاکەکەیەوە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، باسی لەوە کردووە، واشنتن پاڵپشتییەکانی خۆی بۆ زەیدی دووپات دەکاتەوە، ئەمەش بە مەبەستی بونیادنانی هاوبەشییەکی بەهێز و بەسوود بۆ هەردوو وڵات
هاوکات لەوە کردەوە، "عێراق بە سەرکردایەتیی عەلي زەیدی، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، بە هاوکاریی تەواو لەگەڵ ئەمریکا، دەستی بە قۆناخ و رێڕەوێکی نوێ کردووە."