نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئاستی 94 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لە 4% بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئاستی 94 دۆلاری بەزاند.
دوای ئەوەی سێنتکۆم رایگەیاند، هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە دەوروبەری گەرووی هورمز و کەناراوەکانی باشووری ئەو وڵاتە دەستپێکرد، راستەوخۆ نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لە 4% بەرزبووەوە.
لەلای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بەرزترین ئاستی وشیاری و خۆپارێزی بگرنەبەر، هاوکات ئامادەباشیی بکن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی گۆڕەپانی ئاسمانی ناوچەکە.
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تا ئێستاش بەردەوامن و کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێرش و پێکپێکە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران تا ئەم ساتەش بەردەوامییان هەیە.