نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئاستی 94 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لە 4% بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئاستی 94 دۆلاری بەزاند.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بەرزترین ئاستی وشیاری و خۆپارێزی بگرنەبەر، هاوکات ئامادەباشیی بکن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی گۆڕەپانی ئاسمانی ناوچەکە.
هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تا ئێستاش بەردەوامن و کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، هێرش و پێکپێکە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران تا ئەم ساتەش بەردەوامییان هەیە.