مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی، سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی دەربڕی.

سێشەممە 1ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوکارانی مێژوونووس، نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم .

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.