ئەحمەد هۆشیار: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایین

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامن و رانەگیراون.

سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی کوردستان24 رایگەیاند: "ئاسمانی هەولێر ئێستا بە تەواوی کراوەیە و گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن."

ئەم لێدوانە دڵنیاکەرەوەیەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دوای ئەوە هات، کە پێش کاتژمێرێک ئەمریکا چەندین هێرشی ئاسمانی کردە سەر ئێران، ئەمەش پەرۆشی و نیگەرانیی لای دانیشتووانی پایتەخت دروستکردبوو سەبارەت بە ئەگەری راگرتنی جموجۆڵە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر لە رێگەی کوردستان24ــەوە پەیامێکی ئاڕاستەی گەشتیاران و هاووڵاتییان کرد و دووپاتی کردەوە، پڕۆسەی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکەکان بە پێی خشتەی دیاریکراوی خۆیان بەڕێوەدەچن و کایەی ئاسمانیی پایتەخت پارێزراو و ئاساییە.