پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولفەتاح بۆتانی
سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر و ئاکادیمیست، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ کۆچی دوایی، عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر، ئاکادیمیست، مێژوونووسی کورد و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی و هەموو نووسەر و رۆشنبیرانی کوردستان و ئاکادیمیای کوردی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
سەرۆک بارزانی دەڵێت: لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ئاکادیمیست و مێژوونووسی کورد و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی، دکتۆر (عەبدولفەتاح بۆتان)ـیم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی و هەموو نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئاکادیمیای کوردی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
1ـی ئەیلوولی 2026