بنکەیەکی ئاسمانیی لە ئوردن بە مووشەک کرایە ئامانج

ئێران هێرشەکانی بۆ سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئەنجام دا، هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان لەبارەی بەئامانجگرتنی بنکەیەکی ئاسمانی لە ئوردن، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پەیامی هۆشداریی بەپەلەیان ئاراستەی هاووڵاتییانیان کرد.

سێشەممە 1ـی ئەیلوولی 2026، بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئێران بە بەراورد بە گرژییەکانی ئەم دواییە، یەکێک لە گەورەترین هێرشە مووشەکییەکانی ئاراستەی بنکە و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا کردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئێران پێشتر هۆشداری دابوو هەر هێرشێکی واشنتن بە وەڵامێکی چەند هێندە توندتر دەدرێتەوە، بڕیاریشە لە کاتێکی نزیکدا ناو و وردەکاریی ئەو ئامانجە گرنگانەی پێکراون بە شێوەیەکی فەرمی ئاشکرا بکرێن.

هاوتەریب لەگەڵ ئەمەشدا، موجتەبا خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە گەلی ئێران و بەرەی مقاومە، چەندین وانەی لەبیرنەکراویان بۆ دوژمنی ئەمریکی پێیە.

لە لایەکی دیکەوە، دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی وڵاتی ئوردن لە رێگەی ناردنی پەیامی کتوپڕ و فریاگوزارییەوە، داوایان لە سەرجەم هاووڵاتییانیان کرد کە ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتی لە بەرزترین ئاستدا جێبەجێ بکەن. 

ئەم ڕێوشوێنە بەپەلەیەی ئوردن دوای ئەوە هات کە بەپێی راپۆرتە سەرەتایی و پشتڕاستنەکراوەکان، هێرشێکی قورسی مووشەکی بالیستیک کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانیی "موفەق سەڵتی" لەناو خاکی ئەو وڵاتەدا.