سوپای پاسداران شەپۆلی دووەمی هێرشەکانمان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن دەستپێکرد
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی داوە، لە چوارچێوەی شەپۆلی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکانیاندا، بنکەی سەربازیی هێزەکانی دەریایی ئەمریکا ناسراو بە کەمپ تیتینیان لە کەناراوەکانی کەنداوی عەقەبە لەناو خاکی ئوردن بە مووشەکی بالیستیک کردووەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئەمریکا کوژراون.
سێشەممە 1ی ئابی 2026، سوپای پاسداران، لە راگەیەندراوێکدا ئەم هێرشە بەرفراوانە لەلایەن هێزی ئاسمانیی سوپاوە و بە کۆدی "یا ڕەسول اللە" ئەنجام دراوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جگە لە کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئەمریکا، هێرشە مووشەکییە بالیستییەکە بووەتە هۆی تێکشکاندنی چەندین هێلیکۆپتەری هێرشبەر و وێرانکردنی بەشێک لە دامەزراوە سەرەکییەکانی ناو ئەو بنکە سەربازییە.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هەنگاوە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە بەرامبەر بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ماڵێکی مەدەنی لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شاری سیریک، کە بە گوتەی ئەوان نزیکەی پەنجا کەس لە هاووڵاتییانی مەدەنی لە نێویاندا منداڵێک کوژراون و بریندار بوون. لە کۆتایی راگەیەندراوەکە، هاتووە کە ئۆپەراسیۆن و وەڵامدانەوە سەربازییەکانی هێزەکانی ئێران لە دژی پێگەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت.
هەروەها پێشتر، ئێران هێرشێکی مووشەکیی بالیستیکی کردبوو سەر بنکەی ئاسمانیی موفەق سەڵتی لە وڵاتی ئوردن.