بەقایی: بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شەرعیەت دانە بە تاوانەکانی واشنتن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر بە هێرشەکەی سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شارۆچکەی "سیریک"، رایگەیاند، ئەمریکا لە ئاستی دڕندەییدا گەیشتووەتە لووتکە و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەم تاوانانە، بە هیچ شێوەیەک بە واتای بێلایەنی نایەت.
چوارشەممە 2ی ئابی 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشکردنە سەر ماڵێکی نیشتەجێبوون لە "کوهستەک"ی سەر بە سیریک لە کاتێکدا کە بنەماڵەکان ئاهەنگی هاوسەرگیرییان دەگێڕا، و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 50 هاووڵاتیی بێتاوان، بەڵگەی تەواوی دڕندەیی ئەمریکایە.
بەقایی جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەم تاوانە بەشێکە لەو زنجیرە دڕندەییانەی کە پێشتر لە میناب، لامەرد، قشم و ناوچەکانی دیکە روویانداوە و ناکرێت لەو هێرشە سەربازییانە جیا بکرێتەوە کە ئەمریکا بە پاساوی هەڵخەڵەتێنەر ئەنجامی دەدات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداری دا، بێدەنگی و ئاساییوەرگرتنی بۆمبارانکردنە لە لە بۆمب خۆی مەترسیدارتر، و بێدەنگی شەرعییەت دانە بە هێرشەکە، بەقایی گوتی: "ئێران بە توندی وەڵامی ئەم تاوانە دڕندانەیە دەداتەوە، بەڵام ئەو حکوومەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییانەی کە بەرامبەر بەم دڕندەییە بێدەنگن یان هەوڵی پاساوهێنانی دەدەن، دەبێت بزانن کە بێدەنگییەکەیان نیشانەی بێلایەنی نییە، بەڵکو کاتێک هێرشە نایاساییەکان و تاوانەکان لە پێناو بەرژەوەندیی سیاسی دەسڕدرێنەوە، سنووری نێوان ئیدانەکردنی تاوان و ئاساییکردنەوەی دادەپۆشرێت."
بەقایی گوتی ئەوانەی ئەمڕۆ بێدەنگن، بێبەش نابن لە دەرئەنجامەکانی سبەینێ و چاوپۆشیکردن لە نادادپەروەری، تاوانباران تەنیا بوێرتر دەکات.
سێشەممە 1ـی ئەیلوولی 2026، بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئەحمەد نەفیسی، جێگری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری هورمزگان وردەکاریی هێرشەکەی خستەڕوو و رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شاری کوهستەک لە سنووری شارۆچکەی سیریک، دوو کەس کوژراون و 50 کەسی دیکەش بریندار بوون.