باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری لە فراوانبوونی جەنگ دەدات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: ئەگەری داخرانی فڕۆکەخانەکان هەیە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری لە ئەگەری فراوانبوونی گرژییەکان و داخرانی فڕۆکەخانەکان دەدات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەدات لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە، بەپێی راگەیەندراوەکە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دۆخی ئەمنی لە ئاستێکی ناسەقامگیردایە و ئەگەری فراوانبوونی گرژییەکان بەشێوەی پێشبینینەکراو هەیە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوەتی هۆشیار بن و ئاگاداری ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و داخرانی فڕۆکەخانەکان بن.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، ئەو ئەمریکیانەی گەشت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن پێویستە بەوردی ئاگاداری زانیارییە تایبەتەکانی فڕۆکەخانە و گەشتەکانیان بن.

سەبارەت بە هەڕەشەکان، راگەیەندراوەکە ئاشکرای دەکات کە پێگە ئەمریکییەکان کراونەتە ئامانج. هەروەها هۆشداری دەدات کە ئێران و ئەو گرووپانەی نزیکن لێی، رەنگە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکەنە ئامانج.