کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە ئیستانبوڵ نوقم بوو و 10 کەس بێسەروشوێنن

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، دەسەڵاتدارانی تورکیا رایانگەیاند، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە دەریای مەڕمەڕە، لە نزیک ئیستانبوڵ ژێرئاو کەوتووە و بەهۆی رووداوەکەوە 10 کەشتیوان بێسەروشوێن بوون.

نووسینگەی پارێزگاری ئیستانبوڵ بڵاویکردەوە، هەردوو کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی دەریای مەڕمەرە ئاڵای تورکیایان هەڵکردبوو، کە دوای پێکدادانیان، یەکێکیان نقوم بووە و 10 کەشتیوان بێسەروشوێن بوون.

ئاماژەی بەوەش داوە، کەشتییەکانی پاسەوانیی کەناراوەکان و هێلیکۆپتەر رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون تا دەست بە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و رزگارکردن بکەن.

سەرەڕای ئەوەی کەشتییەکەی دیکە هیچ زیانێکی بەرنەکەوتووە، دەسەڵاتداران پەیوەندییان بە تیمی 10 کەسییەکەی کەشتییە ژێرئاوکەوتووەکە کردووە بەڵام هێج وەڵامیان نەبووە، دواتر دەسەڵاتداران بە فەرمی ژێرئاوکەوتنی کەشتییەکە و بێسەروشوێنبوونی سەرنشینەکانیان پشتڕاستکردەوە.