عەممار حەکیم: کەشی گفتوگۆکان لە بارەی پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک ئەرێنین
"لیژنەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە گفتوگۆدایە"
سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا دەڕۆن. دەشڵێت: لیژنەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی رێکخستنەوەی چەک لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان تاوتێ دەکات.
چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، عەممار حەکیم، سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دیوانیە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: گەشەپێدان گرێدراوی سەقامگیرییە، ئەوەش لە سایەی دەوڵەتێکی بەهێزدا دێتە دی کە چەک تەنیا لە دەستی دامەزراوە فەرمییەکاندا بێت.
سەبارەت بە دۆسیەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، عەممار حەکیم ئاشکرای کرد، کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە 30ـی ئەیلوولدا، هاوکاتە لەگەڵ هەنگاوی جیددی حکوومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.
هاوکات ئاشکراشی کرد، لیژنەیەکی سەرکردایەتی لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە گفتوگۆدایە و کەشوهەوای گفتوگۆکانیش ئەرێنین.
سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی، هۆشداریی دا لە مەترسییەکانی تێکچوونی دۆخی گەرووی هورمز لەسەر هەناردەی نەوتی عێراق و داوای هەمەجۆرکردنی داهاتی وڵاتی کرد.