بەهۆی بەئامانجگرتنی کەشتییەک لە گەرووی هورمز دوو کەس کوژران
دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا (UKMTO) لە راپۆرتێکی نوێدا پشتڕاستی کردەوە کە بەهۆی هێرشێکی ئەمنی بۆ سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
چوارشەممە 2ـی ئەیلوولی 2026، بەپێی راپۆرتێکی دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریایییەکانی بەریتانیا، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز کراوەتە ئامانج و لە نوێترین بەدواداچووندا پشتڕاستکراوەتەوە کە دوو کەس لە سەرنشینانی کەشتییەکە گیانیان لەدەستداوە؛ دەستەکە ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەڕای هێرشەکە، تا ئێستا هیچ زیانێکی ژینگەیی لە ناوچەکەدا تۆمار نەکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار لە لێکۆڵینەوە دان بۆ دەستنیشانکردنی وردەکاری و شێوازی ئەنجامدانی پەلامارەکە.
هاوکات هۆشداری دراوەتە سەرجەم کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان کە لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا بەوپەڕی وریایییەوە بجوڵێنەوە و لە کاتی بینینی هەر جووڵەیەکی گوماناویدا دەستبەجێ ناوەندە دەریایییەکان ئاگادار بکەنەوە.