مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تاهیر سابیر دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی یاریزان تاهیر سابیر، سەرۆکی پێشووی یانەی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی یاریزان تاهیر سابیر، سەرۆکی پێشووی یانەی هەولێر، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
هاوکات دەڵێت: خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.