مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەزیفە رەشید بەگ دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نەزیفە رەشید بەگ سیامەنسووری، خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

پێنجشەممە، 3ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە رەشید بەگ سیامەنسووری، هەڵگری مێدالیی بارزانیی نەمر و خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

 

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هەڵگری مێدالیی بارزانیی نەمر و خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان