سێنتكۆم: رێگریمان لە 92 کەشتیی بازرگانی کردووە
سێنتکۆم لە گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێران، رێگری لە 92 کەشتی بازرگانی دەکات گەمارۆکە ببەزێنن.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لەوەتەی گەمارۆی دەریاییان بەسەر ئێراندا سەپاندووەتەوە تا سێی ئەیلوول ئاراستەی 87 کەشتی بازرگانیان گۆڕیوە، سێ کەشتیان لە کارخستووە و هەڵیانکوتاوەتەسەر دوو کەشتی دیکە.
ئاماژەی بەوەشدا، رێگریان لەو کەشتیانە کردووە بەو مەبەستەی پابەندی بە گەمارۆ دەریاییەکە مسۆگەر بکەن.
دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نیسانی ئەمساڵ، سێنتکۆم بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە 13ـی نیسانەوە گەمارۆی دەریایی سەپاندە سەر ئێران و تا 18ـی حوزەیران بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا رێگریان لە 140 کەشتی کرد و نۆ کەشتی دیکەیان لە کارخست.
دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست، بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا لە 14ـی تەممووزی ئەمساڵ بۆ جاری دووەم هێزەکانی ئەمریکا گەمارۆیان بەسەر ئێران سەپاند و تا ئێستا بەردەوامە.
پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، زیانی رۆژانەی ئێران بەهۆی ئەو گەمارۆیە دەگاتە 500 ملیۆن دۆلار.