تەسنیم: لە هێرشەکانی ئەمریکادا 9 سەربازی ئێران کوژراون
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کە شەوی سێشەممە ئەنجامدراون، 9 کارمەندی سەربازیی ئێران کوژراون، کە لە نێوانیاندا 6 ئەندامی هێزی دەریایی و 3 فڕۆکەوان هەن.
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی، رۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە، شەش ئەندامی هێزی دەریایی سوپای ئێران لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەیەک لە باشووری ئێران لە 1ی ئەیلوولدا کوژراون، بەڵام ئاژانسەکە شوێنی وردی کوژرانی ئەو سەربازانە و ئەو پێگانەی کراونەتە ئامانج، دەستنیشان نەکردووە.
لە راپۆرتێکی دیکەدا، هەمان ئاژانس ئاماژەی بەوە کردووە کە سێ فڕۆکەوانی سوپای ئێران لە هەمان شەودا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا کوژراون، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە پلە سەربازییەکانیان یان ئەو یەکانەی لێی بوون، ئاشکرا بکات.
بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کوژراوانەی سوپای ئێران کە ئاژانسەکە رایگەیاندوون گەیشتە 9 کەس، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە پێکدادان و گرژییەکان لە ناوچەکەدا سەریهەڵداوەتەوە