بەم هەینییە لە کەلار بە رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون
بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیل لەسەر شەقامی 60 مەتریی شاری کەلار، ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە، بەیانیی ئهمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، لەسەر شەقامی 60 مەتریی کەلار (حەولی) و لە بەرامبەر گوندی 'کەناری سیروان'، دوو ماتۆڕسکیل پێکیاندادا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا ماتۆڕسکیلێک کە گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی 2007ـە، بە سەختی بریندار بوو و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، گیانی لەدەستدا.
هاوکات لەبارەی بریندارەکانی دیکەی رووداوەکەوە هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، ماتۆڕسکیل و دوو سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکەی دیکە کە لەدایکبووی ساڵانی 2010 و 2012ن بریندار بوون و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون.
لە راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، هەردوو ماتۆڕسکیلەکە لە شوێنی رووداوەکە نەماون و لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتیی روودانی پێکدادانەکە.