کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی گەرمیان گەرمترین ناوچەی هەرێم دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە، کە بەرزترینیان لە گەرمیان (43) پلە و نزمترینیان لە حاجی ئۆمەران (25) پلەی سیلیزی دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەروەها بۆ سبەی شەممە بەهەمانشێوەی ئەمڕۆ هەینی دەبێت و لە گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما 43 دەبێت و لە حاجی ئۆمەرانیش 25 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ هەینی:

هەولێر: 40 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:40 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی.