سەرۆک بارزانی: خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی نموونەی دینداری و چاکەخوازی بوو
سەرۆک بارزانی کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیانی (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) بەهۆی نەخۆشییەوە راگەیاند.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و رەزامەند بە قەدەری خوای گەورە رایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ـی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو، نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.
لەخودای گەورە داواکارین، رۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری رەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
مسعود بارزانی
4ی ئەیلوولی 2026