قالیباف پێشوازی لە هەڵوێستی چین بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی هاوبەش دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پێشوازی لە هەڵوێستی چین بۆ چەسپاندنی ئاسایشی هاوبەش کرد و رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە چارەنووسی خۆیان بگرنە دەست و پشت بە سیستەمێکی ئەمنیی ناوچەیی ببەستن، هاوکات ئامادەییی تەواوی تارانی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی.

هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، هەڵوێستی تاران لەبارەی هاوکارییە ئەمنییەکان خستەڕوو و نووسیویەتی: "پێداگریی چین لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی هاوبەش، رەنگدانەوەی ئەو پرەنسیپەیە کە ئێران لە مێژە بەرگریی لێ دەکات و داوای دەکات.

ئاماژەشی داوە، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە داهاتووی خۆیان بە دەستی خۆیان دیاری بکەن، چونکە سەقامگیریی راستەقینە تەنیا لە رێگەی داڕشتنی ئەندازیارییەکی نوێی ئەمنیی خۆماڵی و ناوچەیییەوە بەدی دێت؛ بۆ ئەم مەبەستەش ئێران لەوپەڕی ئامادەییدایە."