فەرهاد ئەترووشی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەیامێکی هاوخەمیدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دواییی عەبدولواحید بارزانی.

هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پرسەنامەکەیدا رایگەیاند: "بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە و بە دڵێکی بڕوادار بە قەزا و قەدەری خودای گەورە، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان دەکەین بۆ کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی."

ئەتروشی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا گوتی: "بەم بۆنە ئازاربەخشەوە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان دەردەبڕین؛ لە خودای میهرەبان داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و رەزامەندیی خۆی ببەخشێت و لەگەڵ پیاوچاکان و چاکەکاراندا بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هاوکات ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەکمان ببەخشێت."