سوودانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
محەممەد شیاع سوودانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک بارزانی، هاوخەمی و پرسەی خۆی بۆ کۆچی دواییی عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.
هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "بە ناوی خودای بەخشندەی میهرەبان، سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەین بەبۆنەی کۆچی دواییی برای گەورەی بنەماڵەکەیان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی."
سوودانی لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "لە خودای بەرز و باڵادەست داواکارین کۆچکردوو بە بەزەییی فراوانی خۆی دابپۆشێت و لە بەهەشتی بەریندا جێگەی بکاتەوە، هاوکات سەبووری و ئارامیش بە کەسوکار و سەرجەم دۆست و ئازیزانی ببەخشێت."