بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواوە دۆخی نائاسایی لە مالیزیا راگەیەنرا

پیسبوونی کەشوهەوا لە مالیزیا
پیسبوونی کەشوهەوا لە مالیزیا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی دووکەڵی چڕ و پیسبوونی کەشوهەوا، ئەنجوومەنی وەزیرانی مالیزیا دۆخی نائاسایی لە هەرێمی ساراواک راگەیاند و سەدان قوتابخانەشی داخست.

ئەنجوومەنی وەزیرانی مالیزیا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی گڕکانەکانی ئیندۆنیزیاوە دووکەڵێکی چڕ لە ئاسمانی هەرێمی ساراواک لە دوورگەی بۆرنیۆ بڵاوبووەتەوە. ئاماژەی بەوەش دا، ئەم دۆخە مەترسیی لەسەر دانیشتووانی ناوچەکە دروست کردووە و بەو هۆیەوە دۆخی نائاساییان راگەیاندووە.

لە درێژەی هەنگاوەکاندا بەرپرسانی مالیزیا 647 قوتابخانەیان بەهۆی پیسبوونی کەشوهەواوە داخستووە، چونکە ئەو دووکەڵە چڕە مەترسی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتییان دروست دەکات.

لە هەمان کاتدا پرۆسەی باراندنی دەستکرد بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دووکەڵەکە دەستی پێکردووە.

رۆژی هەینی 4ی ئەیلوولی 2026، پێوانەی پیسبوونی هەوا لە ناوچەی سێریان لە هەرێمی ساراواکی مالیزیا گەیشتە سەرووی 500 پلە و ئاستێکی مەترسیداری تۆمار کرد.