سەرکردەکانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن
سەرکردە و کەسایەتییەکانی عێراق لە پەیامی جیاجیادا پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و هاوخەمیی قووڵی خۆیان دەربڕی.
ئەیاد عەلاوی
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی، لە پەیامێکدا بۆ بنەماڵەی بارزانی، رایگەیاند، بە داخ و پەژارەیەکی زۆر و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانییان پێگەیشتووە.
لە درێژەی پەیامەکەیدا گوتی، "بۆ ئەم کۆستە ئازاربەخشە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی برای ئازیز سەرۆک بارزانی و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێت".
ئوسامە نوجەیفی
لە لایەکی دیکەوە ئوسامە نوجەیفی، سەرکردەی سیاسیی عێراق لە پرسەنامەکەیدا، ئاماژەی بەوە دا، بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هاوسۆزیی قووڵی خۆیان بۆ سەرۆک بارزانی دەردەبڕن بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.
باسی لەوەش کرد، داواکارن لە خوای مەزن رەحمی پێ بکات و بە بەهەشتی شاد بکات، هەروەها پرسە و سەبوورییەکی جوان بە کەسوکار و ئازیزان و خۆشەویستانی ببەخشێت.
ئیبراهیم بەحر علوم
هاوکات ئیبراهیم بەحر علوم، سیاسەتمەداری عێراقی لە پەیامەکەیدا، ئەوەی خستەڕوو، پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی دەکەن، لە پێشەنگیاندا سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی دووپات کردەوە، داواکارن خوای گەورە رەحمەتی فراوانی خۆی بەسەردا ببارێنێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هاوکات سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە بەڕێزەکەیان ببەخشێت.
عەدنان دەرجال
هەروەها عەدنان دەرجال وەزیری پێشووی وەرزش و سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لە پەیامێکدا بۆ ئەو بۆنەیە، باسی لەوە کرد، پرسە و هاوخەمیی خۆیان ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکەن بۆ لەدەستدانی برا گەورەکەیان.
راشیگەیاند، لە خوای گەورە دەپاڕێنەوە کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.