مەحموود ئەسعەد ئاغا هەرکی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام)، مەحموود ئەسعەد ئاغا هەرکی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا هاوخەمی خۆی بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەربڕی.

ئەمڕۆ، شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، مەحموود ئەسعەد ئاغا هەرکی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، تێیدا هاتووە؛ بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام) مان بیست. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین."

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە رەحمەتی فراوانەکەی خۆی شاد بکات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبر و ئارامی بە جەنابتان و تەواوی خزم و کەسوکاری ببەخشێت."