کەسایەتی و بنەماڵە دیارەکانی کوردستان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

چەندین کەسایەتی و بنەماڵەی سرۆکی کوردستان لە پەیامی جیاوازدا پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و بنەماڵەی بارزانی کرد بەهۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

 

بنەماڵەی میرکەئاغا خەیلانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026، سەباح میرکەئاغا خەیلانی و خەسرەو میرکەئاغا خەیلانی، پەیامێکی هاوبەشی سەرەخۆشی و هاوخەمییان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام.

لە پەیامەکەدا هاتووە: "بەڕێز جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە دڵێکی پڕ لە داخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلاممان پێگەیشت. هاوشانی ئەو خەم و پەژارە گەورەیەی بەهۆی ئەم کۆچە کتوپڕەوە دروست بووە، بە دڵێکی پڕ لە هاوسۆزی و رێزەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان، بنەماڵەی بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان و تەواوی کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین."

هەروەها لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: "بێگومان کۆچی دوایی مرۆڤێکی خۆشەویست و بەڕێز، بە تایبەتی لە ناو خێزان و کەسوکاردا، برینێکی قووڵە کە بە وشە چارەسەر نابێت؛ بەڵام تەنیا یادەوەریی پاک، ناوی چاک و ئەو شوێنە گرنگەی کە کۆچکردوو لە دڵ و بیری دۆست و ناسیاوانیدا بە جێی دەهێڵێت، هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە."

ئەو بنەماڵەیە، لە خودای مەزن بە دڵێکی پڕ لە باوەڕەوە داواکارن، خوالێخۆشبوو بە رەحمەت و لوتفی بێپایانی خۆی شاد بکات، لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشتی بەرین و لە تەنیشت پیاوانی چاک و ڕاستگۆدا بێت.

هەروەها داواکارن خودای گەورە دڵی سەرۆک بارزانی و تەواوی بنەماڵە و کەسوکاریان بە نووری سەبر و ئارامی رووناک بکاتەوە و هێزی بەرگەگرتنی ئەم خەمە گرانەیان پێ ببخشێت.

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەدا هاتووە: "لە خودای گەورە داواکارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە جەنابتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

 

بنەماڵەی میرانی ئەنوەربگ بێتواتە سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

بنەماڵەی میرانی ئەنوەربگ بێتواتە, لە پەیامەکەیاندا بۆ سەرۆک بارزانی ڕایانگەیاند: "بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان، بە پەژارە و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت. بە ناوی خۆمانەوە پرسە، سەرەخۆشی و هاودەردیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان، بنەماڵەی سەربەرزی بارزانی و سەرجەم کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین."

 

عیسمەت دینۆ سندی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

عیسمەت دینۆ سندی لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: "بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان، بۆ سەرۆک بارزانی، ڕێبەری ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی؛ بە خەم و کۆڤانێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان بیست. بەم بۆنە خەمناکەوە، لەسەر ناوی خۆم و سەرجەم بنەماڵەکەمان سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابی بەڕێزتان دەکەین."

عیسمەت دینۆ سندی لە درێژەی پرسەنامەکەیدا گوتی: "جەنابتان هەمیشە سەرچاوەی سەبر و ئارامی بوون بۆ خەم و ئازارەکانی ئەم میللەتە و سەرەخۆشیکردن لە جەنابتان بە ئەرکی سەرشانی هەموومان دەزانین. لە خودای مەزن و دلۆڤان هیواخوازین ڕۆحی پاکی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و دڵنەواییش بە جەنابی سەرۆک ببەخشێت.

 

رۆژی هەینی، 4ـی ئەیلوولی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا کۆچی دواییی برا گەورەی بنەماڵەکەیان، (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)ی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، خوالێخۆشبێت نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و نموونەی دینداری، خوداپەرستی، چاکەخوازی و کەسایەتییەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەیان بووە.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، یەکشەممە، 6ـی ئەیلوولی 2026، پرسە و بەخاکسپاردنی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە بارزان بەرێوەدەچێت.